زه‌روره‌تی هاوجووتی نێوان کؤمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لیبیڕاڵیزم له تورکیا
زه‌روره‌تی هاوجووتی[1] نێوان کؤمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لیبیڕاڵیزم له تورکیا
نوسینی عۆمه‌ر جاها[2]
وه‌رگێڕانی سوله‌یمان عه‌بدی[3]
وته‌ی وه‌رگێڕ:
ئه‌م وتاره له لایه‌ن مامۆستایێکی زانکۆوه نوسراوه وه‌ک بۆتان ده‌رده‌که‌وی لێکدانهوهیێکی باشی له سه‌ر بابه‌ته‌که نوسیوه به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه نه‌یتوانیوه خۆی له ده‌ست تابۆی ئاکادێمیکی تۆرک به‌رانبه‌ر به کورد ئازاد بکا و به ترسه‌وه ئاماژه‌یه‌کی کورتی به پلۆڕالیزمی ئێتنیکی له تورکیا کردوه، نوسه‌ر باسی له بزوتنه‌وه‌ی پارێزه‌رانی ژینگه کردوه به‌ڵام نه‌یوێراوه ئاماژه به کێشه‌ی کۆرد له وڵاته‌که‌ی بکا که ساڵه های ساڵه ملیۆنه‌ها کوردی ماڵ‌وێران کردوه، به‌ڵام ئه‌بی ئه‌م هه‌وڵانه‌ش هه‌رچه‌نده به دور له که‌مو کورتی نین به‌رز بنرخێندرێن، به هیوای ڕۆژێک که قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و زانایان نه‌ک ته‌نیا له تورکیا به‌ڵکو له گشت شوێنێک ئازدانه و به‌بێ هیچ ترسێک بنوسن و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن و ڕه‌خنه بگرن.
کورته‌ی بابه‌ت:
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره تیڕوانینێکه بۆ هاوجووتی نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لیبڕاڵیزم له تورکیا دا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ چه‌رخه‌ی زه‌مه‌نی له تورکیا دینینه به‌ر باس. یه‌که‌میان، دواهه‌مین ساڵه‌کانی ئێمپڕاتوری عوسمانیه‌کانه دوهه‌میان، سه‌رده‌می کۆماری تورکیا له ساڵه‌کانی 1923 تا 1980 که به نا لیبڕاڵی ده‌زانین ، له ئاخر دا ساڵه‌کانی دوای 1980 که به سه‌رده‌می لیبڕاڵی له تورکیا ناوی ده‌به‌ین.
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م وتاره باس له هاوپه‌یوه‌ندی[4] نێگاتیوی نێوان ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له کاروباری ئابوری له لایێکه‌وه و گه‌شه‌ی دێمۆکڕاسی وه‌ک کارکردی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له لایه‌کی تره‌وه ده‌کات. سه‌باره‌ت به وڵاتی تورکیاش ئه‌بی ئه‌م ڕاستیه بڵه‌ین که گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ته‌نیا ئه‌وکاته مۆمکینه که ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک که‌م کرێته‌وه، که واته لیبڕالیزم ئاماژه‌یه بۆ بێ لایه‌نی ده‌وڵه‌ت له نێوان پارته جۆربه‌جۆره‌کان و ڕاده‌ست کردنی چالاکی ئابوری بۆ که‌رتی تایبه‌ت وه‌ک بنه‌مای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
وشه‌ی سه‌ره‌کی:
لیبڕالیزم، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
پێشه‌کی:
وه‌ک باس ده‌کرێت کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی چالاک و سیسته‌می لێبڕالی هاوته‌ریبی یه‌کترن ئه‌م وتاره‌ش ڕۆڵی سیاسه‌تی لیبڕاڵ له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تورکیا دوای ساڵه‌کانی 1980 ئه‌کاته بابه‌تی سه‌ره‌کی. مه‌به‌ستی ئێمه له لێبڕالیزم به‌ریتیه له ده‌وڵه‌تی بچووک، تاکخوازی،جۆربه‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌روه‌ری یاسا، مافی مرۆڤ و ئازادی.
ئێمه ئه‌نجامه ئه‌رێنیه‌کانی دوای 1980 له تورکیا که به هۆی په‌یڕه‌و کردنی سیاسه‌ته لیبڕالیهکانهوه ڕویاندا وه‌ک ئهدیللهی ئه‌م بابه‌ته به‌کار دێنین، بۆ نمونه زۆر ورده که‌لتوری[5] جیاواز هه‌بوون که ئاویته‌ی یه‌کتر بوون، زۆر ڕێکخراوه‌ی داخوازی له مافی مرۆڤ دامه‌زرا، بۆچوونی جۆراوجۆر له میدیاکان ئازادانه ده‌رده‌بڕدران، که‌رتی تایبه‌ت گه‌شه‌ی به‌رچاوی به خۆوه بینی و قۆرخکاری ده‌وڵه‌تی کۆتایی پێ هات یان ڕاده‌ستی که‌رتی تایبه‌ت کرا. وه‌ک ده‌بینین دوای ساڵه‌کانی 1980 به هؤی په‌یڕه‌و کردنی سیاسه‌تێکی لیبڕاڵ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گه‌شه‌ی به‌رچاوی به خۆوه بینی، ئێمه‌ش له سه‌ره‌تادا باس له په‌یوه‌ندی نێوان لیبڕاڵیزم و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێوه‌ی گشتی ده‌که‌ین و دواجار ڕونکردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر مێژوی تورکیا ده‌بێت.
لیبڕالیزم و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چ پێوه‌ندیه‌کی له ته‌ک لیبڕالیزما هه‌یه؟ له سه‌ره‌تا دا لیبڕاله‌کان زۆر خۆشیان له ده‌سته واژه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌ده‌هات هۆکاری ئه‌م بیزاریهش زیاتر تێئۆریک بوو به بڕوای ئه‌وان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ریتی بو له وه گه‌ڕ خستنی هه‌ستی گشتی که ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادی تاک به ئه ژمار ده‌هات، هه‌لبه‌ت دو هۆکاری سه‌ره‌کی بێزاری لیبڕاله‌کان له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ریتی بوون له: یه‌که‌م، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئه‌ندێشه‌ی هێگێله‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی مێتافیزیک له قه‌ڵه‌م ده‌درا. دوهه‌م، هۆکاری تری بی باوه‌ڕی لیبڕاله‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ڕاستیه که لایه‌نگرانی چه‌پ له ڕۆژهه‌ڵات له ساڵه‌کانی 1960 به‌م لاوه پاڵپشتییان لێ ده‌کرد و به‌ریتی بوون له گرۆپگهلێک وه‌ک پارێزه‌رانی ژینگه، فیمینیسته‌کان، گرووپه خێڵه‌کیه‌کان ۆ توندڕه‌وه‌کان که له ئایدۆلۆژی سۆسیالیستیهوا سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت و به‌هاو بایه‌خه کۆمهڵیهکانیان[6](دژ به تاک) ئهوروژاندهوه خواستی گشتیان به سه‌ر مافی تاک دا زاڵ ده‌کرد ئه‌مه‌ش ئه‌بوه هۆی خۆ لادانی لیبڕاله‌کان له بوون و خواستی ئه‌م گروپ گه‌له.
له گه‌ڵ ئه‌واش دا و وێڕای ئه‌و ناکۆکیه تێئوریکیه ، ئه‌و گروپگه‌له‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێک دێنن ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ساسی سیسته‌مێکی لیبڕاڵی داڕژراون توانیویانه درێژه به چالاکی خۆیان بده‌ن. بۆ وه‌ده‌ر خستنی ئه‌م ڕاستیه ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنێک له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا دا ده‌که‌ین. له سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه شارنشینی، له ناوه‌ند ده‌رچوویی ده‌وڵه‌ت[7]، بته‌و بوونی که‌لتووری لیبڕالی، گه‌شه‌ی ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌خۆیی چالاکانی ئابوری فاکتۆرگه‌لێکی هانده‌ر بون بۆ بته‌و بونی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ڕۆژئاوای ئۆروپادا ئه‌مانه‌ش ته‌نیا له ژێر حاکێمیهتی سه‌رمایه‌داری دا مۆمکێن بو بۆیه ئه‌توانین بڵه‌ین هێزری کۆمه‌ڵناسی، فه‌لسه‌فی ، سیاسی لیبڕالیزم گیانی کرده به‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. تاکخوازی، جۆربه‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌روه‌ری یاسا، مافی مرۆڤ و ئازادی وه‌ک عێبارهتێک له ژێر ناوی لیبڕالیزم به‌کاردێن و وه‌ک چوارچێوهێیکی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵناسی بۆ لیبڕالیزم، گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێک دێنن.
به‌ڵام به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوسیالیزم و ئاره‌زوه‌کانی مارکس که کۆمه‌ڵگای بێ ده‌وڵه‌ت بوو لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لێ که‌وته‌وه. به بڕوای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واته که‌رتی تایبه‌ت که سه‌رمایه‌داری لێ ئه‌که‌ویته‌وه که وابوو مانایێکی نیگاتیوی له باری تێئوریکهوه هه‌یه. تێئۆریسیه‌نه سیاسیه‌کانی سوسیالیستیش به‌ده‌ر له گڕامشی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نێگاتیویان له سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌بووه، له‌م به‌شه‌ی ئۆروپا به‌ها و بایاخگهلێک وه‌ک حۆکمڕانی ناوه‌ندی، خێڵه‌کی بوون[8]،یه‌کانه خوازی سیاسی[9]،قۆرخ کاری ده‌وڵه‌تی، ته‌ک حێزبی بوون، ئایدۆلۆژی توند و تێژی ئیداری، گوێ ڕایه‌ڵی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی و له ئاکام دا گه‌مارۆی کۆمه‌ڵگا و نه‌مانی سه‌ربه‌خۆیی ئۆرگان و پێک هاته‌کانی کۆمه‌ڵگا که پێ شێل کاری مافی مرۆڤی لێ که‌وته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌ریده‌خا که له نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لیبڕالهزم په‌یوه‌ندی تۆکمه هه‌یه و لیبڕالیزم وه‌ک رێخۆشکهریک بۆ چالاکی و به‌رده‌وامبونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ژمار دێت. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ئۆڕگان و گروپانه‌ی که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌دی دێنن له ساڵه‌کانی 1960 دا زیاتر له سه‌ر سیسته‌میکی ڕیزبه‌ندیانه[10] و یاسای پۆڵایینی گڕامشی هه‌نگاویان ده‌نا به‌ڵام دیمان که تانیا له کۆمه‌ڵگای لیبڕالی به بوونی ئاڵتێرناتیڤی ئازادی و ده‌وڵه‌تی بچووک وه‌ک بناغه‌ی ئه‌م ئازادیه ئه‌مه مۆمکین بوو.
لیبڕالیزم و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له تورکیا:
سه‌باره‌ت به تورکیا باشه بزانین که ئه‌م دوو ده‌هه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م نمونه‌یه‌کی باشه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لیبڕالیزم به‌ڵام پێشه‌کی تێڕوانینێکی کورتمان ئه‌بێت به سه‌ر دوا ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێمپڕاتووری عۆسمانیه‌کان. له نیوه‌ی ئه‌ووه‌ڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م عۆسمانیه‌کان ده‌ستیان کرد به ناردنی خوێندکار بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسه‌و به‌ریتانیا که له دواجار دا ئه‌م خوێندکارانه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان پاڵپشتیان له مۆدیرنیزه کردنی تورکیا کرد وه‌ک رێفۆرم له بواری سیاسی، زانستی و خوێندن. له ساله‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بزوتنه‌وه‌ی جۆراوجۆر له تورکیا سه‌ری هه‌ڵدا که هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی دوباره‌ی سیسته‌می حۆکمڕهوایی عۆسمانیهکانیان له ڕێگه‌ی سیسته‌مێکی لیبڕالهوه ده‌دا، ئه‌وان داوای ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵانی تورکیایان له بواری ئابوری و سیاسی دا ده‌کرد. له‌م ههلو مه‌رجه لیبڕالیه دا زۆر گروپ و تاقم ده‌ستیان کرد به چالاکی که ژنانیش یه‌کێک بوون له وان، ژنان به داکۆکی له مافی خۆیان هاتنه ساحه‌ی گشتی و به دامه‌زراندنی میتینگ و کۆنفڕانسی سه‌ر شه‌قام هه‌وڵی ئاگادار کردنه‌وای هاو ڕه‌گه‌زانی خۆیان ده‌دا ئمه‌ش بو به هۆی ئه‌وه‌ی که بابه‌تی ژنان بێته باسی سه‌ره‌کی و سرنجی زۆر لایه‌ن و لاوانه ش خوێندکاران بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ببێته گوڵی سه‌ر چڵی گشت گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها گروپه ئیسلامیه‌کان به پاراستنی به‌ها م ئهرزیشه ئایینیه‌کانیان له چوارچێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی دا ڕێزیان له به‌ها و بایه‌خه ڕۆژئاوایه‌کان ده‌گرت. له‌م ناوه دا گفت و گۆیه‌کی عه‌قڵانی به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌وڵه‌تی عۆسمانی وه‌ک ئاڵتێرناتیڤێک شکڵی گرت هه‌روه‌ها له گه‌ل نیگه‌رانی له هه‌نبه‌ر ڕۆڵی ژنان له کۆمه‌ڵگا دا لایه‌نگرییان له به‌شداری ژنان له ساحه‌ی گشتی دا ده‌کرد.
دوو گه‌وهه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئاخر ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عۆسمانیه‌کان به‌ریتی بون له یه‌که‌م: پارت و حێزبه سیاسیه‌کان، دوهه‌م گروپ و ڕێکخراوه ئابوریه‌کان که زیاتر چینی بۆڕژوایان ئه‌گرته خۆ. پارته سیاسیه کان که زیاتر له سی پارتی سیاسی ئه‌گرته خۆ به بۆچونی چه‌پ و ڕاسته‌وه به په‌یره‌و کردنی ئایدۆلۆژی و بۆچون گه‌لێک وه‌ک پێک هێنانی سیسته‌می بازاڕ، سۆسیالیزم، پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی ئێسلامی و ناسیۆنالیزم و .. بوونیان هه‌بوو. هه‌روه‌ها گروپ و ڕێکخراوه ئابوریه‌کانیش ڕۆڵی به‌رچاویان له به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری تورکیای عوسمانی له ئابوریه‌کی کشت وکاڵی به‌ره‌و ئابوریه‌کی سه‌رده‌میانه بوو، هه‌روا که‌مینه‌کان و بازه‌رگانه ههندهرانیهکان بونه هۆی گرێدانی ئابوری عۆسمانی به ڕۆژئاواوه که ئه‌مانه‌ش به گشتی باس له په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌تی لیبڕالی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له دوا ساڵه‌کانی عۆسمانیه‌کان دا ده‌کات.
به‌ڵام به دامه‌زرانی کۆماری تورکیا له ساڵی 1923 و به ده‌ست داگرتنی ده‌وڵه‌ت به سه‌ر گشت بواره‌کاندا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌وته ژێر مهتهرسیهوه و سیاسه‌تی لیبڕالی وه‌لا نرا و ده‌سه‌ڵات به ڕه‌وشتی زۆردارانه(توتالتاریستی) ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕ دا گرت، سیاسه‌تی ته‌ک حێزبی هاته ئاراوه بۆشاییه‌کی گه‌وره له نێوان خاڵک و ده‌سه‌ڵات پێک هات، ده‌وڵه‌ت تاکه ئۆرگانی ده‌سه‌ڵات بو ئابوریه‌کی هاوشێوه‌ی سوسیالیستی و سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵات داری زۆرداریانه بو به هۆی لاواز کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
له دوای ساڵه‌کانی 1980 دوای ئه‌وه‌ی که پارتی دایکی نیشتمان به سه‌رۆکایه‌تی تۆرگۆت ئۆزۆڵ ده‌سه‌ڵاتی وه ئه‌ستۆ گرت کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیسان گه‌شایه‌وه. ئۆزۆل به لایه‌نگری له ئابوریه‌کی کراوه‌و لیبیڕاڵ به هیوای به ئه‌ندامبونی تورکیا له یه‌کیه‌تی ئۆروپادابوو. ئه‌و به گۆڕانکاری له ده‌ستوور دا به تایبه‌ت له ماده‌کانی 141 و 142 و 163 له ده‌ستوری تورکیا رێگای بۆ گۆڕانه لیبڕاڵیه‌کان خۆش کرد و گفت و گۆی سیاسی له ژێر چاوه‌دێری ده‌سه‌ڵآتی ده‌وڵاتی هێنا ده‌رێ.
ئه‌م گۆڕانانه له سه‌ر گشت دانیشتوانی کۆمه‌ڵگای تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوو بگره ئه‌و پارتانه‌ش که له‌وه پێش دژایه‌تی بۆچونی لیبڕاڵیان ده‌کرد ئه‌م گۆڕانکاریانه‌یان به‌رز نرخاند و پاڵپشتیان لێ کرد. خوێندکاران، ڕۆژنامه‌نوسان،زانایان و سیاسیه‌کانی تورکیا که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانانه و دیالۆگێکی عه‌قڵانی له ناو کۆمه‌ڵگا هاته دامه‌زراندن.
گروپه ئیسلامیه‌کان یه‌کێکی تر له به‌شدارانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تورکیا دوای 1980 بون که پاڵپشتیان له گۆڕانه لیبڕالیه‌کان ده‌کرد ئه‌وان له‌بواره‌کانی خوێندن و خێرخوازی چالاکیان هه‌بو و هیچ دژایهتیێکان له گه‌ڵ به‌ها و ئهرزیشه ڕۆژئاوایه‌کان وه‌ک دێمۆکڕاسی،کۆماری خوازی، سوسیالیزم و بگره سیکۆلاریزمیش(جیاوازی ئاێێن و ده‌سه‌ڵات) نه‌بو ته‌نانه‌ت پاڵپشتیان له به ئه‌ندام بونی تورکیا له یه‌کیه‌تی ئۆروپا دا ده‌کرد هه‌روا به‌شێوه‌یه‌کی لێبردوانه و دێمۆکڕاتیک که‌وتنه دیالۆگ له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کان وه‌ک کریستانیه‌کان و جوله‌که‌کانی تورکیا.
جگه له گروپه ئێسلامیه‌کان زۆر ئۆرگان و ڕێکخراوه‌ی تر پێک هاتن بۆ نمونه چالاکانی بواری ژنان و بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی و پارێزه‌رانی ژینگه. له ساڵه‌کانی 1973 دوای کۆنفڕانسی ئێستێکهۆڵم که کێشه‌ی ژینگه‌ی تێ دا هاته به‌ر باس پارتی سه‌وز له تورکیا هات دامه‌زراندن هه‌رچه‌ند ئه‌م پارته له لایه‌ن دادگای باڵای تورکیاوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌ڵام لایه‌نگرانی ژینگه و ژینگه پارێزی درێژه‌یان به چالاکی خۆیان دا و ده‌وڵه‌تیش وه‌زاره‌تێکی له ژێر ناوی ژینگه دامه‌زراند و قوتابخانه‌ی بۆ کرده‌وه.
له مابه‌ینی ساڵه‌کانی 1980 تا 1993 که سۆپا ده‌ستی کرد به ده‌س وه‌ردان له کاروباری تورکیا زوربه‌ی چالاکانی مافی ژنان وازیان له گروپه چه‌پیه‌کان هینا و خۆیان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان کرد به چالاکی و له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێک وه‌ک مافی له‌باربردنی مناڵ و پۆشینی له‌چک له ئیدارات و ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ستیان به کار کرد له‌م ساڵانه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ژنان زۆر کتێب نوسرا و فیلم دروست بوو ژنان دژایه‌تی ئه‌و نه‌ریتانه‌یان کرد که ژنیان له ژوره‌وه ده‌به‌سته‌وه و ده‌ره‌وه‌یان به هی پیاو ده‌زانی ئه‌وان داواکاری به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان له گشت بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا دا ده‌کرد.
ڕێکخراوه‌و گروپه ئابوریه‌کان پێش 1980 ته‌نیا به‌ریتی بون له TÜSÍAD ڕێکخراوه‌ی بازه‌رگانی و پیشه سازی تورکیا و TÍSK کۆنفێدڕاسیونی کار و پیشه سازی تورکیا، به‌ڵام له دوای 1980 زۆر ڕیکخراوه‌ی تر پێک هات له‌وانه MÜSÍAD ڕێکخراوه‌ی بازه‌رگانانی سه‌ربه‌خۆ AGÍAD ڕێکخراوه‌ی لاوه بازه‌رگانانی ئاناتۆلیا GESÍAD ڕێکخراوه‌ی لاوانی بازه‌رگان و پێشه‌ساز ASKON ڕێکخراوه‌ی بازه‌رگانانی ئاناتۆلیا، له دوای هه‌شتاکان زۆربه‌ی ئه‌م بازهرگانانه که له له به‌شی ئاناتۆلیای تورکیا بون سارکهوتنی باشیان به‌خۆوه بینی که YÍMPAŞ و KOMBASSAN دوان له‌و کۆمپانیه سه‌رکه‌وتوانه بون. ئه‌م بازهرگانانه خۆیان به ئیش کردن له ناوه‌وه‌ی وڵات نه‌به‌سته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ده‌ستیان به کار و پیشه سازی کرد و به‌م جۆره کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری تورکیا بوو.
به کورتی جیاوازی و جۆربه‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌ش و هه‌وایه‌کی لیبڕاڵ دا دوای ساڵه‌کانی 1980 فه‌زایه‌کی دێمۆکراتیکی پێک هێنا به‌ڵام ئه‌مه ڕیگایه‌کی ئاسان و هه‌موار نه‌بو و سپای تورکیا له نه‌یارانی سه‌ره‌کی ئه‌م پڕۆسه‌یه بو هه‌ر بۆیه یه‌کیک له پایه به‌رزانی سوپای تورکیا لیبڕالیزم و گروپه ئیسلامیه‌کان به دو نه‌یاری سه‌ره‌کی خۆیان ناو ده‌بات. سۆپایهکان دژایه‌تی چالاکی گروپه مه‌زهه‌بیه‌کانیان ده‌کرد و وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خۆیان له قه‌ڵه‌م یان ده‌دا بۆیه کاتێک پارتی ئاسایش[11] دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1995 سه‌رکه‌وت سۆپاییهکان ده‌ستیان به ده‌س وه‌ردان له کاروباری ده‌وڵه‌ت کرد و پارتی ڕێگای ڕاستیش[12] حۆکمی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رکرا و تا ئێستاش سیسته‌می سیاسی تورکیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سۆپا دایه ئه‌مه‌ش لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زۆربونی توند و تیژی لێ ئه‌که‌وێته‌وه.
لیبڕالیزم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی:
تورکیا نمونه‌یه‌کی باشه بۆ ئاماژه کردن به ڕکهبهرایاتی ئازادانه وه‌ک پێناسه‌ی لیبڕالیزم، که وابو جیاوازی تاکه‌کان له ئاوه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک زۆر گرینگه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت بۆلایهنگری له گروپ و تاقم و ده‌سته‌یه‌ک له ژێر ناوی عه‌داڵه‌ت، بێ عه‌داڵه‌تی لێ ده‌که‌وێته‌وه چۆنکه گشت لایه‌نه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ئبێت له مافی یه‌کسان و به‌رانبه‌ر به‌هره‌مه‌ند بن، ده‌وڵه‌تی حامی وه‌ک هێگلیش ده‌ڵێت ئه‌بێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کات و بێ عه‌داڵه‌تی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر خه‌ڵک له ناو به‌رێت نه‌ک خۆی ببێته به‌شێک له کێشه‌که.
له تورکیا پێشکه‌وتن به ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت به‌سراوه‌ته‌وه به جۆرێک که بێ لایه‌نی ده‌وڵه‌ت ئه‌توانێ هۆکاری پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بێت، چون ڕه‌که‌به‌رایه‌تی ئازادانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا به ئازادی تاکه‌کانیه‌وه باسراوهتهوه، که وابو کاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌وڵه‌ت له خۆ کشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له بازاڕه نه‌ک له قۆرخ کردنی. له‌وانه‌یه هه‌ندێک له گه‌لانی دونیا وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی تورک ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی له بازاڕ دا به خۆوه بینیبێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گروپی قازانج خوازیان[13] به‌کار گرت بێت به‌ڵام ئه‌م گروپانه داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له ڕی وه‌به‌ر هێنان زیاد ناکه‌ن و له جۆری گروپی چالاکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش له وڵاتانی لیبڕاڵ به ئه‌ژمار نایه‌ن هه‌روه‌ک له وڵاته سوسیالیستیه‌کان له‌مه‌و پێش ئه‌م گروپانه وه‌ک ئامراز بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی بازار به‌کار ده‌گیران له ئاکامیش دا ئابوریه‌کی کارامه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه چونکه نه‌ک له سه‌ر ئه‌ساسی ئازادی و ویستی خۆیان به‌ڵکو له‌سه‌ر داوای ده‌وڵت ئیشیان ده‌کرد.
تورکیا وڵاتێکه که له باری سازهییهوه[14] بنه‌مایه‌کی فره‌ڕه‌نگی هه‌یه وه‌ک له باری ئێتنیکی، مه‌زهه‌بی، که‌لتوری و سیاسی که ئه‌مه‌ش له خۆیدا شێوه‌یه‌ک له پلۆڕالیزمی لێ ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه‌ش پێویستی به سیسته‌مێکه که دان به‌م جۆراوجۆریه دا بنێت چۆنکه ئاوه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک(فره ڕه‌نگ) مه‌کۆی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه. گه‌شه‌ی ئازادانه‌ی گروپ و تاقمه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و سه‌ربه‌خۆیان له ده‌وڵه‌ت له مه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین وه‌ک ڕێکخراوه‌ی کرێکاران، بۆنیاده سربه خۆکان، میدیاکان که ئاگاداری ئاستی کۆمه‌ڵگا ده‌وروژێنن. که وابو گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گۆشار ئه‌خه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر گروپێک به به‌شێک له کۆمه‌ڵگای مه‌دنی له قه‌ڵه‌م نادرێت وه‌ک گروپه قه‌ومی و خێڵه‌کیه‌کان چون مه‌رجی مه‌ده‌نی بونی ئه‌م گروپانه به‌شداری ئازادانه‌ی ئه‌ندامانیه‌تی و تاک ئه‌بێت به حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی تێدا به‌شدار بێت و مافی ڕه‌خنه گرتنی لێ زه‌وت نه‌کرێت و له ڕاو بۆچونه‌کانی گروپه‌که‌ی به‌شداربێت. له ئاکام دا ئه‌توانین بڵه‌ین یه‌کێک له پێناسه کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گۆشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته له ڕیگای لابی کردن، ده‌نگ دان، دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ران و کارگێڕانی ده‌وڵه‌تی، پڕۆتێستۆ کردن، میتینگ دانان و مان گرتن.
ئه‌م گروپانه هه‌روه‌ها ئه‌بێت بتوانن کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی خۆیان بێت و بتوانن حه‌ز و ویسته‌کانیان به گۆی ئه‌وان ڕابگه‌یێنن و ئه‌مه‌ش ته‌نیا له سیسته‌مێکی دێمۆکڕاتیک دا هه‌لی بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
زۆر گرینگه که ئه‌مه بزانین له نێوان دێمۆکڕاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندی تۆکمه هه‌یه به واتایه‌کی تر به بێ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کارامه و چالاک، دێمۆکڕاسی بونی نیه. بۆ ڕون کردنه‌وه‌ی زۆرتر ئاماژه به وته‌که‌ی پۆل هارێست ده‌که‌ین که ئه‌ڵێت دێمۆکڕاسی مۆدێڕن له بۆچونی سروشتی له دێمۆکڕاسی[15] سه‌رچاوه ده‌گرێت که به‌ریتیه له ئه‌زمونی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک له دێمۆکڕاسی که وابو ئه‌مه‌ش ته‌نیا له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی چالاک دا مۆمکینه.
له کۆتایی دا ئه‌توانین بڵه‌ین ده‌وڵه‌ت پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و ده‌ستوری به‌ده‌سته و له وڵاتێک که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چالاک بونی هه‌یه ده‌وڵه‌ت هه‌مو کاتێک به به‌رپرس داده‌نرێت و له ژێر ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دایه ئۆرگان و ڕیکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان وه‌ک گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ به ئه‌ژمار دێن. به شیوه‌ی گشتی ئه‌توانین بڵه‌ین ئه‌زمونی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا هه‌روه‌ها ئاخر ساڵه‌کانی ئێمپڕاتوری عۆسمانی ڕونی ئه‌کاته‌وه که له نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دێمۆکڕاسی دا په‌یوه‌ندی هه‌یه. له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لاواز بو بۆیه دێمۆکراسیش نه‌بو ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ردی بناغه‌ی دێمۆکراسیه له ساحه‌ی گشتی دا سه‌ربه‌خۆیی ئۆرگان و ده‌سگاکانی کۆمه‌ڵگای لێ ئه‌که‌وێته‌وه.
له سه‌ده‌ی 19 هێگل و مارکس خوێندنه‌وه‌یه‌کی نێگاتیویان سه‌باره‌ت به کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌بو و وه‌ک ڕوداوێکی کاتی بۆ پێک هێنانی ئامانجی کۆتای‌یان ده‌ڕوانی که ئامانجی هێگل ده‌وڵه‌تی مێتافیزیک و ئامانجی مارکس کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی بێ ده‌وڵه‌ت بوو. و ته‌نیا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی توانی له وڵاتانی سه‌رمایه‌دار و ئازاد به‌رده‌وام بێت.